كۆمیسیۆن شێوازی كارتی دەنگدانی بڵاوكردەوە

لەڕاگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم دواین شێواز و دیزاینی كارتی دەنگدانی ریفراندۆمی دیاریكرد و كۆپیەكەشی وەك نمونە بۆ بەرچاوڕوونی دەخرێتە بەردەم هاووڵاتیان

لە راگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ ٦ ئەیلول بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە، دواین بریار لەبارەی دیاریكردنی شێواز و دیزاینی كارتی دەنگدان بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان هەڵبژیردراوە و دیاریكراوە

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، بۆ دەنگدان لە ٢٥ی ئەیلول، كارتەكە بەوجۆرە دەبێت كە بە چوار زمان لەسەری نوسراوە، گشت پێكهاتەكان بەهەند وەرگیراون، نمونەكەشی بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتیان و دەنگدەران بڵاوكراوەتەوە

رۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بەبەشداری سەرجەم حزب و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی رۆژی ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧یان وەك رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاریكرد.




PM:02:53:06/09/2017