كه‌مپینی ڕێكخراوه‌كان بۆ باشكردنی موچه لە هەوڵدایە بۆ باشکردنی مووچەو لەو بارەیەوە به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوکردەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌شی ئه‌یلولی 2017، كه‌مپینی ڕێكخراوه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه كه له‌ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو‌و چالاكوان و كه‌سایه‌تی پێكهاتون، له‌شاری سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو له‌یاداشتێكدا داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن، مووجە چابکەن.
كه‌مپینی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ داكۆكیكردن له‌مافی هاوڵاتیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه، لە بەیانێکدا هۆشداریی به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن و داواده‌كه‌ن " هه‌رچی زوه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌و ژیانی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان باش بكه‌ن، له‌یاداشتێكیشدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا حكومه‌ت هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه".
له‌و یاداشته‌دا کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ سپی تیایدا هاتووە"ماوه‌ی زیاتر له‌چوار مانگه هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و شێوازی فشاری جیاواز به‌كارهێنراوه بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی موچه".
له‌و یاداشته‌کەدا هاتووە "هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی یاسایی و مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه خوراوه‌كانی هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵات ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه داواكاریه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و جێبه‌جێیان بكه‌ن".