حکومەتی هەرێم ئەمجارە بەناوی رێککەوتنەوە بڕی یەک ملیار دەدات بە کۆمپانیای داناگاز.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ڕێككه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای دانه‌غاز، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته، ئه‌و قه‌ره‌بوانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یداته كۆمپانیاكه، قه‌ره‌بوی گه‌وره‌یه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێم هه‌یه".
ناوبراو وتیشی" ئەو مەترسیە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە به پێی ئەو رێککەوتنە له‌ئێستادا له22%ی به‌رهه‌می كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌درێته كۆمپانیای ناوبراو كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه تاساڵی 2049 به‌رده‌وامده‌بێت".
كۆمپانیای دانه‌غاز بڵاویكرده‌وه، بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتوه وه‌ك پێشینه‌ی یه‌كه‌م كه تایبه‌ته به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای