پارێزگای سلێمانی ئاگاداریەک ئاراستەی گروپی "نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆم" دەکات

پارێزگای سلێمانی ئاگادارییه‌ك  ئاراستەی گروپی "نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆم" دەکات و ڕایدەگەیەنێت "بۆ هەرچالاكییەكی مەدەنی و سیاسی پێویستە لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەت وەربگیرێت".

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه‌، پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لێرەو لەوێ‌ باس لە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێك بۆ (نەخێر لە ئێستادا) لە یاریگای سلێمانی دەكرێت، ئەم كەرنەڤاڵە لە بەشێك لە راگەیاندنەكاندا وەك كەرناڤاڵی (نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) و لەشوێنی تر بە مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی ناو دەبرێت."

ده‌شڵێت "ئەم چالاكییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی ئەنجام بدرێت بەناوی (كەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) ، هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتووە و بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەم چالاكییە."

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی:

ئاگادارییەك لە پارێزگای سلێمانییەوە ماوەیەكە لێرەو لەوێ‌ باس لە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێك بۆ (نەخێر لە ئێستادا) لە یاریگای سلێمانی دەكرێت، ئەم كەرنەڤاڵە لە بەشێك لە راگەیاندنەكاندا وەك كەرناڤاڵی (نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) و لەشوێنی تر بە مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی ناو دەبرێت. 

ئێمە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ هەرچالاكییەكی مەدەنی و سیاسی پێویستە لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەت وەربگیرێت، بەڵام ئەم چالاكییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی ئەنجام بدرێت بەناوی (كەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) ، هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتووە.

بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەم چالاكییە، كە لەلایەك ناودەنرێت (كەرنەڤاڵ) و لەلایەكی ترەوە ناودەنرێت (مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی).  




PM:11:03:07/09/2017