یەکێتی و گۆڕان لەکۆبونەوەدان

شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەکۆبوونەوەدایە و بەپێی زنیاریەکان تاوتوێی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکەن


 شاندەکەی یەکێتی پێکھاتوون لە شۆڕش ئسماعیل، لەتیف شێخ عومەر، عەدنانی حەمەی مینا و بێگەرد تاڵەبانی، شاندی گۆڕان
پێکهاتوون لە شۆرش حاجی، ئاسۆ رەحیم، برزۆ مەجید.

بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەکەی یەکێتی بۆ بەپێی ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی چۆنێتی
کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ گۆڕان تاوتوێ دەکەن


هەر بەپێی زانیاریەکان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی دیکەی یەکێتی لەشاری هەولێر سەردانی کۆمەڵی ئێسلامی دەکات.

ئێوارەی دوێنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبووەوە چەند بڕیارێک درا و "سپی"ش ووردەکاریەکەی ئاشکراکرد





PM:01:03:08/09/2017