حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر سیستەمی نوێی مووچە دەدات، وردەکاری سیستەمەکەش لە میدیاکانی نزیک یەکێتی یەوە بڵاودەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی بلآویکردۆتەوە، پێشنیارکراوە سیستەمی نوێی مووچە لە مووچەی (بنه‌ڕه‌تی، ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی و منداڵ) پێکەبێت.
به‌رزترین و نزمترین موچه له‌سیستمه نوێیه‌كه‌دا دیارینه‌كراوه كه چه‌نده، چونكه سیستمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای (موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه، له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی و منداڵ)ه، ئیتر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی موچه‌خۆره‌كه كه‌میی و زۆری كۆی موچه‌كه دیاریده‌كات.
دەربارەی دەرماڵەش هاتووە له‌سیستمه نوێیه‌كه‌دا هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌كی پیشه‌یی له‌ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نامێنێت.
ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیش بۆ به‌شێك له‌كارمه‌ندانی حكومه‌ت خه‌رجده‌كرێت كه كاره‌كانیان جێگه‌ی مه‌ترسین، وه‌ك به‌شێك له‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، هێزی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش، له‌گه‌ڵ چه‌ند بوارێك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
له‌باره‌ی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانەی له‌پشكنینی لیژنه‌كه ده‌رچون، به‌گوێره‌ی سیستمه نوێیه‌كه موچه‌كانیان وه‌ك پێش پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی لێدێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بەو ماڵپەڕەی وتووە" سه‌ره‌موچه (عه‌لاوه)و به‌رزه‌موچه (ترفیع)، به‌گوێره‌ی سیستمه نوێیه‌كه، وه‌كو پێشتر كار به‌سه‌ره‌موچه‌و به‌رزه موچه ده‌كرێته‌وه".
هەروەها هاتووە " تائێستا واده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه به‌ته‌واوه‌تی دیارینه‌كراوه، به‌ڵام له‌كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".