پارێزگاری هەولێر لەبارەی هەل!َمەتی بانگەشەی ڕیفراندۆم ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "نابێت پۆستەر و لەزگە لە شوێنی ڕێگە پێنەدراو هەڵبواسرێت"
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەنجامدانی هەڵمەتی بانگەشەی ڕیفراندۆم ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت "لەپێناو سەركەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆم و بەڕێوەچوونی بانگەشەی جەماوەر و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و قەوارە سیاسییەكان بە شارستانیانە و بەشێوەیەكی یاسایی، ڕێگە نادرێت بەهیچ شێوەیەك شەقام و ڕێگەی گشتی و پردەكان بگیرێت و جام و ژمارەی ئۆتۆمبیل دابپۆشرێت".
ئاگادارییەكەی پارێزگاری هەولێر كە ئەمڕۆ دەرچووە ئەوەشی وتووە كە نابێت فەڕاڕەی ژاوەژاو بۆ ئۆتۆمبیل دابنرێت و ناشبێت پۆستەر و لەزگە لە شوێنی ڕێگەپێنەدراو دابنرێت و بۆ هەر سەرپێچییەك دووچاری لێپرسینەوە دەبنەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە بە بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، لە ڕۆژی ٥ ی ئەیلولەوە بانگەشەی ڕیفراندۆم دەستپێكردووە و بڕیارە ٤٨ كاتژمێر پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بانگەشە كۆتایی بێت.