كەمێك پێش ئێستا لەهەولێر كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لە بەغدا دەستیپێكرد.
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كەمێك پێش ئێستا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا دەستیپێكردووە.
كۆبوونەوەكە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر دەستیپێكردوە و بەگوێرەی هەوڵەكە "بڕیاریشە جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ بكات".
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی فراكسیۆنی یەكێتی پاش ئەوەدێت كاتژمێرێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەماڵی نێچیرڤان بارزانی كۆتایی هات و بەپێی زانیاریەكانی "سپی"ش یەكێتی و پارتی ڕێككەوتوون كە پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە و لەسەر سیستمی موچە و چەند پرسێكی دیكەش ڕێككەوتنی ئەو دوو حزبە سبەی واژۆ دەكرێت.