بەوێنە .. پێشمەرگەی دێرن و هەڵسوڕاوی گۆڕان حەمە ئاوات کۆچی دوایی کرد
بەیانی ئەمڕۆ ١١ ی ئەیلول لە سلێمانی پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، حەمە ئاوات مەعروف کۆچی دوایی کرد.
حەمە ئاوات مەعروف لە دایکبووی هەڵبجەیەو لە بنەماڵەیەکی شۆڕش گێرەوە خۆی چەند براو خووشکی لە ریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران و یەکێتی و دواتریش بزووتنەوەی گۆڕاندا خەباتیان کردووە.
کۆچکردو ئەندامی گشتی بزووتنەوەی گۆڕانە و لەسەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەکەوە یەکێک بووە لە هەڵسوڕاوەکانی.
حەمە ئاوات لەدوای کارەساتی ئەنفال کە رژێمی پێشووی عێراق دژی گەلی کورد پیادەی کرد، ئەویش رووی لە هەندەران کردو لە ولآتی سوید نیشتەجێ بوو، بەلآم هەمیشە لە دوای راپەرینەوە لە کوردستان ئامادەیی هەبووەو لەهەموو کێشەکاندا لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا بووە.
AM:11:56:11/09/2017