ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە ئیمزای ١٢٠ پەرلەمانتار بۆ دەنگدان لەدژی ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان کۆکراونەتەوە و پرۆسەکەشی بەپێچەوانەی دەستوور وەسفکرد.
حەیدەر مولا، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "١٢٠ ئەندامی ئەنجومەنەکە ئیمزایان لەسەر یاداشتێکی دژ بە ریفراندۆم کردووە بۆئەوەی سبەینێ پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن".
روونیشیکردەوە کە لە یاداشتەکەدا داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بڕیارێک دژ بە ریفراندۆم دەربکات چونکە وەک ئەو دەڵێت "کارێکی پێچەوانەی دەستوورە".
سەرباری ناڕەزاییەکانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی بڕیاڕە ڕۆژی 25 ئەیلول ڕیفراندۆم لە هەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان بەڕێوەبچێت.