دوایین هەوڵەكان بۆ داڕشتنەوەی موچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
بەوتەی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەم زووانە هەواڵی خۆش لە پەرلەمانەوە دەدرێت بە هاوڵاتیان.
ئەمرۆ لە پاش كۆتایی كۆبوونەوەی یەكێتیو پارتیو گۆڕان، مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: پەرلەمان كارادەكرێتەوە و دواتر باسی چەند پرسێكی تێدا دەكرێت، لەوانە، ڕیفراندۆم و داڕشتنەوەی بەرنامەیەكی نوێ بۆ مووچە.
جەختیشی كردەوە، كە بەم زووانە هەواڵی خۆش لەپەرلەمانەوە لەسەر ڕیفراندۆم و باشكردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و مووچەخۆران دەدەینە گەلی كوردستان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلول كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان یەكێتی و پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر دەستیپێكرد
لەو كۆبوونەوەیەدا وەفدی پارتی پێكهاتبوون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و ئازاد بەرواری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە
وەفدی یەكێتیش پێكهاتبوون لە هەریەك لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و سەعدی پیرە و رزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و عەدنانی حەمەی مینە و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی
وەفدی گۆڕانیش پێكدێن لە جەلال جەوهەر، سەرۆكی وەفدەكەیە و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانە، شۆڕش حاجی و رەئوف عوسمان، ئەندامانی خانەی راپەڕاندنن، هیمداد هیرانی و ئاراس وەلی، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیین.
PM:07:46:12/09/2017