كەركوك.. دوو ئۆتۆمبیلی پڕ لەچەكی حەشدی شەعبی دەستی بەسەردا گیرا
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی كە بەنیازبوون چەك بۆ ناوشاری كەركوك بگوازنەوە، لەلایەن هێزی تایبەتی كۆماندۆ دەستگیرو دەست بەسەر چەكەكاندا گیرا.
لەمبارەیەوە محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو بە سپی رایگەیاند: شەوی رابردوو 2017/9/17-16 سپی رایگەیان لەبازگەی شارۆچكەی داقۆق، هێزی تایبەتی كۆماندی سەر بە هێزەكانی 70، دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبیلی جۆری "فۆرد"دا گرت كە پڕ بوون لە چەكو تەقەمەنی.
وتیشی: لەپەیوەندەدا 8 چەكداری حەشدی شەعبی دەستگیركراون كە بەنیازبوون ئەو چەكو تەقەمەنییانە بۆ "مەرامی گڵاویان" ببنە ناو شاری كەركوك، بەڵام بە وریایی هێزەكانی كۆماندۆ دەستگیرانو دەستیش بەسەر چەكو تەقەمەنییەكاندا گیرا.
AM:10:22:17/09/2017