ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى لە پیرمام كۆبووە و دوا بڕیار لەبارەی ڕیفراندۆمەوە دەدرێت.
ماڵپەڕی "باس‌نیوز"ی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردۆتەوە لە کۆبوونەوەکەی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە كه پرۆسه‌ى ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول دواناخرێت و له واده‌ى خۆي‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلول نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمان و نوێنەری ئەمریكا لە هاوپێمانێتی نێودەولەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەگەڵ بارزانی كۆبوونەوە بەدیلێكیان لە بەرامبەر دواخستنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەشکرد.