بەڤیدیۆ .. شەڕی بەرپرسێکی پارتی لەگەڵ بەتەمەنێکدا بە پاس هێناویانە بۆ کۆڕەکەی بارزانی و دەڵێن بەتاکسی بڕۆرەوە
ئەمڕۆ ٢٠ ی ئەیلول لە کۆڕە جەماوەریەکەی بارزانی لە یاریگای سلێمانی، پارتی ژمارەیەکی بەرچاو لەخەڵکی قەزاو ناحیەکانیان هێنابوو بۆ سلێمانی، لەدوای تەواوبوونی کۆڕەکە لە ڤیدیۆیەکدا بەرپرسێکی ناوچەیی پارتی دەبێت بە دەمەقاڵێی لەگەڵ کەسێکی بەتەمەندا.
لەو ڤیدیۆیەدا وەک دەردەکەوێت کەسە بەتەمەنەکە هێنراوە بۆ سلێمانی، بەلآم ئۆتۆمبیل نییە بیباتەوە، لەسەر نەبوونی ئۆتۆمبیل دەبێتە دەمەقاڵێیان.
ڤیدیۆکە لە ماڵپەڕی میللەتەوە وەرگیراوە
PM:09:30:20/09/2017