بەغدا ئەو هێزە ئەمنیانەی کە پارێزگاری لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن لە کەرکوک دەکشێنێتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق سەرجەم ئەو هێزە ئەمنیانەی کشاندەوە کە بۆ پارێزگاری لە بنکەکانی دەنگدان دانرابوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند کە لەگەڵ کشانەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی عێراق کە بۆ پارێزگاری لە سندوقەکانی دەنگدان دیاریکرابوون یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بەشێکی زۆری هێزەکانی کشاندۆتەوە وەک ئامەژەیەک بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو پرۆسەیەدانیە لەو ناوچانە.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد کە لە ئێستادا بنکەکانی دەنگدان لەلایەن هێزێکی کەمی پارتیەوە دەپارێزێن کە ڕێژەیان زۆر کەمە.

ئەو هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ ڕای مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی کە لەسەر زاری جێگری مەڵبەندەوە ئەوەیان ئاشکراکرد کە لەئێستادا ڕیفراندۆم بە مەترسی دەزانن بۆ کەرکوک.




PM:05:49:23/09/2017