تورکیا پەخشی ئەم کەناڵەی باشووری کوردستانی راگرت

تورکیا لە کاردانەوەکانی بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان ، بڕیاری ڕاگرتنی کەناڵێکی کوردستان 24 ی لەسەر مانگی دەستکردی (تورکسات) دەرکرد.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کەناڵی (کوردستان 24) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2017 کە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم، دەزگای تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی تورکیا کۆبووەتەوە و بڕیاری داوە پەخشی کەناڵەکە لە سەر مانگی دەستکردی (تورکسات) دەرکردووە.

ئەوە یەکەم هەنگاوی میدیایە تورکیا دژی کەناڵێکی پارتی پیادەی بکات.





PM:08:23:25/09/2017