دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە
لیرە بەردەوامە لە دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ ی ئەیلول لەگەڵ کردنەوەی بازڕدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، بەپێچەوانەوە لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لە ٢٥ ئەیلول، لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٨٠٠ دینار، لە کاتێکدا دوێنێ لە کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٩ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزارو ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزار و ٢٠٠ دینار، رۆژی ٢٤ ئەیلول رۆژێک پێش ریفراندۆم نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٦ هەزارو ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٢ هەزار و ٢٠٠ دینار.




AM:10:31:28/09/2017