ڕێکس تیلەرسن وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، دان بە ڕیفراندۆمى تاکلایەنەى هەرێمدا نانێن، بەکارهێنانى هێزی چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە ڕەتکردەوە.
ڕێکس تیلەرسن وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن دان بە ڕیفراندۆمی تاکلایەنەى هەرێمدا نانێت.
هەروەها داواى ڕاگرتنى هەڕەشە و تۆمەتبارکردنى یەکتر دەکات و هەروەها داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات، بە دراوسێکانیشەوە، کە دۆخەکە هێوربکەنەوە.
ڕێکس تیلەرسن ئەوەشى ڕەتکردووەتەوە کە هێز بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە و ڕایگەیاندووە دەبێت ئاڵۆزییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە لێكتێگەیشتن چارەسەر بكەن