"جیاوازیی لەوپارەیەدا هەیە كە بۆ سلێمانی‌و پارێزگاكانی دیكە خەرج دەكرێت"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، له سلێمانی كه‌س نییه گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگار نییه. وتیشی: جیاوازی دەکرێت لەو پارەیەی بۆ پەروەردەی سلێمانی و شارەکانی دیکە خەرج دەکرێت.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: "له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی ساڵی نوێی خوێندنی 2017_ 2018 دا، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستایان ده‌كه‌م كه سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانه داراییه، نه‌هان هێشتووه نه‌وه‌كانمان له خوێندن دوابكه‌ون".
دڵشاد عومه‌ر وتیشی: "دوو ساڵی رابردوومان، دوو ساڵێكی زۆر جیاوازی پڕ نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی دارایی و سیاسی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی، چونكه له كه‌شێكی زۆر نا ئارام‌دا خوێندنمان ته‌واو كرد، هیوادارین ئه‌مساڵ له‌وپه‌ڕی ئارامیدا خوێندن ته‌واو بكه‌ین".
داواشیکرد، کە حکومەت پێداچوونەوە بۆ پاشەکەوتی مووچەدا بکات و وتیشی: "بەداخەوە سلێمانی پارێزگاری نییە و ئەنجومەنەکەشی ناتوانێت بە رێک‌وپێکی کۆببێتەوە و کەس نییە لێمان بپرسێتەوە و گوێمان لێبگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە جیاوازی دەکرێت لەو پارەیەی بۆ پەروەردەی سلێمانی و شارەکانی دیکە خەرج دەکرێت وتی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دابینکراوە پێداویستییەکانیان پڕ ناکاتەوە و کەس نییە ئاوڕیان لێبداتەوە.
داواشی لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کرد، داهاتی سلێمانی بۆ خەڵکی شارەکە خەرج بکەن بەمەبەستی باشترکردنی پرۆسەی خوێندن.
AM:10:39:02/10/2017