نوێترین زانیاریی لەسەر دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەران
سەرۆكی لیژنەی دەسپاكی ڕایگەیاند رایگەیاند كە هەوڵی دڵخۆشكەر لەسەر پرسی موچە هەیە. هاوكات باس لە بڕینی پارەی هاندانی مامۆستایان دەكرێت.
د. عیزەت سابیر، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان گفتوگۆ كرا لەسەر دامەزراندنی سندوقی كوردستان بۆ داهاتی نەوت و گاز و بڕیارە كۆبوونەوەیەكی تریش ئەنجام بدەن.
لای خۆشیەوە، عومەر كۆچەر، سەرۆكی لیژنەی دەسپاكی ڕایگەیاند، بڕیارە حكومەت ناوی كاندیدانی ئەو سندوقە ڕەوانەی پەرلەمان بكات تاوەكو لەكۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا پەسەند بكرێن.
لەبارەی پرسی مووچەش وتی، "هەوڵی دڵخۆشكەر لەسەر پرسی مووچە هەیە و چاوەڕەوان دەكرێ لەئایندەیەكی نزیكدا تەواوی كارەكان و ئەنجامەكانی حكومەت و پەرلەمان لەسەر مووچە بەدیار بكەوێت".
سەبارەت بە باشتركردنی بارودۆخی مامۆستایان ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتوویەتی: تائێستا ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی ئێمەی نەداتەوە بۆ باشتكردنی بارودۆخی مامۆستایان، بەڵام بەردەوام دەبین بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی مامۆستایان و باشتكردنی بارودۆخی دارایی مامۆستایان بە گشتی لە باخچەی ساوایان تاكو قۆناغی زانكۆ.
لەبارەی نەمانی پارەی هاندانی مامۆستایان، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتی "بەپێی ئەو زانیاری و بەدواداچوونانەی كردوومانە، لە ئەگەری دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان ئەوا پارەی هاندان نامێنێت".
PM:11:27:02/10/2017