لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی دەستدرێژی دەكاتە سەر ژنێك

لەشاری هەولێر شۆفێرێكی تاكسی دەستدرێژی دەكاتە سەر ژنێكی مەغریبی و پۆلیسیش ووردەكاری ڕووداوەكە ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی هەولێر لەپەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك راگەیەندرلاوێكی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە "پۆلیس ئاگاداركرایەوە بەبونی ڕوداوێكی نەخوازراو لەشارۆچكەی عەینكاوە لەنێو تاكسیەكدا كە دەستدرێژی كرابوە سەر ئافرەتێكی بیانی".

لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە كە پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەكە كردۆتەوە و توانیی لەماوەیەكی كەمدا ناسنامەی تۆمەتبارەكە ئاشكرابكات و دەستگیری بكات.

موقەدەم هەیسەم جەرجیس، ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنكاوە ئاشكرایكردووە "تۆمەتبارەكە ناوی‌ (ف. ح. ح.)ە و تەمەنی‌ 46 ساڵە و پیشەی شۆفێری تاكسیە، دوای دەستگیركردنیشی‌ دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بەبەندكردنی تۆمەتبار بەگوێرەی‌ مادەی‌ (421) لەیاسای سزادان.




PM:01:53:04/10/2017