ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرای دەكات تاڵەبانی لە بەرلینەوە پایتەختی شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگەڕێندرێتەوە.
عەبدوڵا عەلیاوەیی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی نزیك لە پارتی ڕاگەیاندووە رۆژی هەینی بە فڕۆكەیەكی تایبەتیی هێڵی ئیسمانیی عێراقی، لە ئەڵمانیاوە تەرمی سەرۆك مام جەلال بۆ سلێمانی دەهێندرێتەوە.
لەبارەی ئەوەی ئایا ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە، كاریگەریی لەسەر گەڕاندنەوەی تەرمی تاڵەبانی دەبێت ناوبراو رایگەیاندووە "ئەو فڕۆكەخانانە بۆ كۆمپانیا بیانییەكان ڕاگیراوە، بەڵام هێڵی فرۆكەوانی عێراقی ئاساییە و دەتوانێت گەشتەكە ئەنجام بدات".
ئاشكراشیكرد ئەو فڕۆكە تایبەتە عێراقییەی تەرمی تاڵەبانی بۆ سلێمانی دەهێنێتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فڕۆكەوانییەكانی عێراق دەبێت و لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی فەرمیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد كە لایەنی عێراقی داوای كردووە، تەرمی تاڵەبانی ببرێتە بەغدا و دواتر بۆ كوردستان بهێندرێتەوە.