نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

لە دیدارێکی نێوان مەسرور بارزانی و یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، یان کۆبیش رایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوازێت بەر لە هەر هەنگاوێک رێگری لە پەرەسەندنی گرژیەکان بكرێت.

لەم دیدارەدا یان کۆبیش، ئاماژەی بە ئەوە کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەخوازێت بەر لە هەر هەنگاوێک رێگری لە پەرەسەندنی گرژیەکان بکرێت و بنەمایەکی هاوبەش بۆ دانوستانێکی بنیاتنەر لە نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە و رێگری بکرێت لە دەستێوەردانی لایەنی دەرەکی لەم کێشانەدا و جەختی لە سەر رۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە، کە نیازی ئەوەیان هەیە هەردوولا هان بدەن دوور لە گرژی هەرچی زووتر دەست بە دانووستان بکەنەوە.




AM:10:32:05/10/2017