بهرپرسێكى پێشووى كورد له ئهمريكا ڕایدەگەیەنێت "بارزانی زۆرباش پاشەکشە لەڕیفراندۆم دەکات و "لەهەوڵی ئەوادان دۆخهكه بۆ پێش ڕيفراندۆم بگەڕێتەوە.
هێرش عهبدولرەحمان، جێگرى پێشووى نوێنهرى حكومهتى ههرێم له وڵاتى ئهمريكا، لهپێگهى تايبهتى خۆى لە نوسینێکدا ڕایدەگەیەنێت " بهپێى زانیاریهكانم ، لەلایەن ئەو بیانیانەی لەچەند رۆژی ڕابردووا بەتەلەفۆن لەگەڵ دەروبەری بارزانی قسەیانکردوە ، بارزانی زۆرباش پاشەکشە لەڕیفراندۆم دەکات و ، مەمنونە دۆخەکەی بۆبگەڕیتەوە پێش ڕیفراندۆم !".
ئاماژە بەوەش دەکات، مەسرور بارزانى و نیچیرڤان بارزانى لە ھەموو لایکەوە خەریکن بۆ کۆتایھێنان بەو ئابڵوقەیەی خراوەتە سەریان و ، ئامادەن وەفد بنێرن بۆ ووڵاتانی دەروبەر و دەرەوە و دەڵێت "تائێستا چاوەڕێن ئابڵوقەی سەر فرۆکەخانەکانی کوردستانن ھەڵگیرێت ، ئەگەر نەکرا بەناچاریەوە پارتی لەڕێگای بەغدادوە ئەبێت وەفدەکان بنێرێت".
هێرش عەبدولڕەحمان کە هاوکات شارهزای سياسەتی ئهمريكایە و لەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبات لە درێژەی نوسینەکەیدا دەڵێت " بێ گەرانەوە بۆ بەغداد ھیچ گفتۆگەیەک ناکرێت و ، سەرەتای گفتۆگۆکان لە بەغدادەوە دەستپێدەکات ، ئەویش ئەگەر ئەمریکا ئامادەیی ھەبێت و بێتە سەرخەت بۆ نیوانگیری ، چونکە لەئێستادا واشنتن و مەکگۆرک بارزانیان پەراوێز خستووە".