لە بری پارێزگای سلێمانی بڕیاری دەرکرد کە شەممە و یەک شەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا بکرێتە پشوو.
عومەر قەڵادزێی، لە بری پارێزگای سلێمانی لە پەیامێكدا، كە وێنەیەكی دەست سپی كەوتووە، سوپاس و دەستخۆشی لە تەواوی هاوڵاتیانی كوردستان بە تەواوی شار و شارۆچكەكانی كردوە، لە پای بەشداری كردنی بەرفراوان بۆ مەڕاسیمی بەڕێكردن و بەخاك سپاردنی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتی و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق.
لە بری پارێزگای سلێمانی دەڵێت "بە بۆنەی پرسەی ماتەمینی مام جەلال ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت جگە لە دەزگا ئەمنیەكان و خزمەتگوزاریەكان".
عومەر قەڵادزەیی جەخت دەکاتەوە، ڕۆژی دوو شەممە 9-10-2017 دەوام ئاسایی دەبێتەوە.