ئەم پشووە هەڵوەشێنرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان پشووی سبەی شەممەی هەڵوەشاندەوەو، لە ١٤ی مانگەوە هەموو شەممەیەک دەکرێتە پشوو و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوەكەدا، كە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە" پشووی ڕۆژانی شەممە لە هەفتەی داهاتووەوە واتە لە ڕۆژی 14-10-2017 دەست پێ دەكات، سبەی دەوامی فەرمیە لە ناوەندەكانی خوێندندا".

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە "سبەی شەممە دەوامی فەرمییە و لە هەفتەی ئایندەوە شەممەكان دەبنە پشوو".

هەڵوەشانەوەی ئەو رۆژ پشووە لە کاتێکدایە زۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکان بە قوتابییەکانیان راگەیاندووە کە شەممە ٧ ی تشرینی یەکەم پشووە.




PM:09:47:06/10/2017