حكومەت نزیکەی ٣٠٠ فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی 284 فەرمانبەر بۆ نەخۆشخانەی چارەسەر بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت: بەم نزیكانە فۆڕمی تیابەت بە دامەزراندنی ئەو كەسانە دابەشدەكرێت.

خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە: ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی (284) فەرمانبەر بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی لەشاری هەڵەبجە.

باسی لەوەشكردووە:" پێنج كەس لەوانەی دادەمەزرێن پزیشكن و ئەوانی دیكەش كارمەندی تەندروسی (پزیشكی و كارگێڕی) دەبن".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندوە: لەچەند رۆژی داهاتوودا، فۆرمی تایبەت بەدامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەكرێت و مەرجەكانیش بڵاودەكرێتەوە، هەر كەسێك ئەو مەرجانەی تێدا بێت دەتوانێت داواكاری دامەزراندن پێشكەش بكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پرۆسەی دامەزراندنەكە بەشێوەی كێبڕكێ دەبێت لەنێوان ئەو كەسانەی داواكاری پێشكەش دەكەن، بۆئەوەی دامەزراندنەكە دادپەروەری تێدا بێت.

سەبارەت بەمەرجەكانی دامەزراندنیش، د.خاڵس قادر وتی: "تائێستا مەرجەكان دانەنراوە، بەڵام مەرجە گرنگەكان ئەوە دەبێت كە داواكار، خەڵكی سنوورەكە بێت". هەروەك باسی لەوەشكرد:"كەسوكاری شەهیدان و كارمەندانی خۆبەخش ئەولەیەتیان پێدەدرێت".





AM:09:58:07/10/2017