هەولێر..زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە دەدرێت

پارێزگاری ھەولێر، ئاشکرایدەکات کە لە ناوچە سنوریەکان دیاردەی داربڕین دەستیپێکردوە و و داواش دەکات وەزارەتی سامانە سروشیەکان نەوت بۆ ھاووڵاتیانی ناوچە سنوریەکان دابین بکات.


نەواد ھادی، پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی نزیک لە پارتی ڕاگەاندووە "بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوو باس لەوە کراوە کە چەندین دار و درەخت لە ناوچە سنوورییەکان بڕاونەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی پار زۆر ھەوڵماندا تا بەرمیلێک نەوت بۆ ئەو ناوچانە
دابین بکرێت، وەک چۆمان و حاجی ئۆمەران".


پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەمساڵیش "نووسراومان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە کە نەوت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دابین بکرێت، بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبینەوە".

پارێزگاری ھەولێر، ئەوەشی خستە روو کە لە ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی نەوت بۆ ھاووڵاتیانی ناوچە سنوورییەکان دابین بکرێت.



PM:03:36:10/10/2017