پەرلەمانتارێكی یەكێتی وەڵامی میدیاكانی حزبەكەی دەداتەوە

پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانی وەڵامی میدیاكانی حزبەكەی دەداتەوە و دەڵێت "ئێوە زۆر لەوە بچوك ترن بتوان من ناشیرن بكەن".

زانا عەبدولرەحمان، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی كوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی "بەیەك ووتاری كورت كە لەسەر میدیای یەكێتی نوسیم هەموو بەرپرسی ئەو كەناڵانە وا تەنگەتاو بوون، كەوتونەتە تۆمەت دروست كردن بۆ من، بە ناچار پەنایان بردوە بۆ پەیجەكانی گۆڕان و تەنانەت ئەوانەی پارتیش بۆ ئەوەی من ناشیرین بكەن".

هەروەها نوسیویشیەتی "بەڵام دڵنیابن ئێوە زۆر لەوە بچوك ترن بتوان من ناشیرن بكەن، هەر ئەبێت میدیای یەكێتی باش بكرێت، تادوا نەفەس لەناو یەكێتی بەردەوام ئەبم لەڕووبەڕوو بونەوەی ئەوانەی كە میدیایی یەكێتی بەكارئەهێن بۆ بەرژەوەندی شەخسی، شانازی ئەكەم لە حیزبێكم مام ڕابەرایەتی كردووە".




PM:03:32:11/10/2017