ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كۆببێته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
نافیز ناوپاردانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند "بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان هه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزینه‌وه‌و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بده‌ین".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی "بێگومان دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌و بابه‌ته".
ماوه‌ی دوو ساڵه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا راگرتووه، ئه‌وه‌ش به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ 170 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.