سەرلەنوی رێگاکانی نێوان موسڵ و هەرێم کرانەوە
بەرپرسی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایەگەیاند" کەمێک پێش ئێستا رێگای نێوان هەرێم و موسڵ کرایەوە".
عارف تەیفور ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و لێپرسراوی میحوەری خازر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا رێگای نێوان موسڵ و هەولێریان کردەوە".
لەبەر ئەو جموجوڵە سەربازییەی هێزە عێراقییەکان لە رۆژانی رابردوودا لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە ئەنجامیان داوە، لە شەوی رابردووە رێگای هەردوو رێگای نێوان دهۆک - موسڵ و هەولێر - موسڵ داخران، بەلآم کەمێک پێش ئێستا سەرلەنوێ کرانەوە.
دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند پەیامی مەترسیداریان لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵیەوە پێدەگات کە بە نیازن هێرش بکەنە سەر ناوچە جێناکۆکەکان.
PM:12:18:12/10/2017