فوئاد مەعسوم لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە
د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی كۆبووەوە و بەپێی زانیارییەكان داواکارییەکانی عەبادی لەسەر كەركوك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەی كرد.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی 13ی تشرینی یه‌كه‌م، فوئاد مه‌عسوم، سه‌ركۆماری عێراق گه‌یشته سلێمانی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبووه.
پێشتر فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕاگه‌یاندبوو"ئه‌مشه‌و فوئاد مه‌عسوم به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه".
وتیشی " ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخه‌كه‌یه و هێڵه گشتییه‌كانیشی بریتین له‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه بدۆزێته‌وه و نه‌گاته شه‌ڕ و هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
PM:07:47:13/10/2017