بەرهەم ساڵح: هیچ پەیوەندییەكم بە یەكێتییەوە نەماوە
د. بەرهەم ساڵح رایدەگەیەنێت هیچ پەیوەندییەكی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە نەماوەو هیچ بەرپرسیارێتییەكی لەو حیزبەدا نیە.
لەمیانەی بەرنامەی "تاوتوێ"ی كەناڵی ئێن ئار تی، د.به‌رهه‌م ساڵح، سیاسه‌تمه‌دار جێگری دووەمی پێشووی سكرتێری یەكێتی، كە ئێستا سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپهروهرییە رایگەیاند كە هیچ پەیوەندییەكی بە یەكێتییەوە نەماوە.
سەبارەت بە پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم دەڵێت "سه‌ركردایه‌تی كورد به سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم رازی بووه، به‌ڵام به‌غدا به‌وه‌ش رازی نییه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات"، وتیشی "ریفراندۆم هۆكاره له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمدا رووده‌ده‌ن".
د.به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌وڵداندایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، به‌غداش خراپه‌كاری زۆری به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌غدا داوای جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستورمان لێده‌كات پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم".
ناوبراو سەبارەت بە بابەتی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو رایگەیاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
PM:08:05:13/10/2017