حەشدی شەعبی بارەگای كۆمیتەیەكی یەكێتی سوتاند

ملیشیاكانی حەشدی شەعبی بارەگای كۆمیتەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان لە قەزای خورماتو ئاگرتێبەردا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەمرۆ ملیشیاكانی حەشدی شەعبی بارەگای كۆمیتەی 3ی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان لە گەڕەكی "حەی عەسكەری" قەزای خورماتوو ئاگر تێبەردا‌و سوتاندیان.

پێشتر سپی هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە یەكێتی بارەگای ئەو كۆمیتەیەی چۆڵكردوە‌ و پاش چۆڵكردنی لەلایەن چەكدارەكانی حەشدی شەعبی داگیركرا‌و پاشان سوتێنرا.




PM:02:11:15/10/2017