سه‌عدی پیره: هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: هێرشی ناڕه‌وای هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی نابه‌رپرس جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
ئه‌مڕۆ 16-10-2017، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كێتی و پارتی به ئاماده‌بوونی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له دوكان هه‌ردوولا یاداشتێكمان ئاماده‌كردو ته‌سلیم ده‌ستی د.فوئاد مه‌عسوم كرا بۆ ئه‌وه‌ی بیباته‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام له هه‌ندێ شوێنی سنووری كه‌ركوك چه‌ند هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی هێرش كردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه روویداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه كه چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی نابه‌رپرس ده‌ستیان كردوه به پروپاگه‌نده‌و بڵاوكرنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو درۆ بۆ ناشرین كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
سه‌عدی پیره راشیگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه چه‌ندین ساڵه به‌رگری له شاری كه‌ركوك و كوردستان ده‌كات و ده‌ریایه‌ك خوێنمان داوه بۆ ئازادی، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن ده‌ستیان كردوه به تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ‌و پروپاگه‌نده‌و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون ده‌ستیان كردوه به تۆمه‌تباركردنی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی كه ئه‌مه بۆ خۆی جێگه‌ی قبوڵكردنییه، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌ناڵانه ئه‌و هێرشانه راگرن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و باری ده‌روونی خه‌ڵكیش راگرن
PM:12:43:16/10/2017