میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە هێزەکانی ٧٠ی لە وەزارەت دەرکردوە و چەند جارێک هەوڵیانداوە ئەو هێزە بهێننە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتەوە بەڵام ڕەتکراوەتەوە.
میدیای یەکێتی لە زاری وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە هەواڵی بێبەریبوونی وەزارەتی پێشمەرگەی لە هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "چەند جارێک هەوڵیانداوە ئەو هێزە بهێننە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتەوە بەڵام ڕەتکراوەتەوە".
پێشتریش فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگە سەبارەت بە رووداوەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، هێزەكانی حەشدی شەعبی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و بەهاوكاریی هێزەكانی عێراقی هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری كەركوك دەستپێكردووە، ئەوەش ڕاگەیاندنی شەڕە لە دژی گەلی كوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەندێ بەرپرسی یەكێتی تۆمەتبار دەکات بە "یارمەتیدەری ئەو پیلانگێڕییەی دژی گەلی كوردستان بەڕێوە دەچێ و خیانەتێكی گەورە و مێژوییان لە كوردستان و ئەو شەهیدانە كردووە كە گیانی خۆیان فیدای كوردستان كردووە".
ڕاشیگەیاندووە "ئەو چەند بەرپرسەی یەکێتی، هەندێ شوێنی هەستیاریان بەبێ شەڕ بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران چۆڵكردووە و كۆسرەت ڕەسوڵیان بە تەنیا جێهێشتووە".