ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند " ڕەوشی ئەمنی شارەكە هێوربۆتەوەو ئێستا ئێمە لەناو كەركوكین و هیچ حاڵەتێكی نائاسایی نەماوە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەکێتی وتی" كەركوك بەئیدارەیەكی هاوبەشی ڕاستەقینە بەڕێوە دەبردرێت، پۆلیس و هێزەكانی سوپای عیراقیش لەناو شار نامێننەوەو دەچنە دەرەوەی شار".
لەبارەی جێگیركردنی هێزەكانی سەرۆكایەتی كۆمارو دژە تیرۆرو پۆلیس و هێزی ئاڵتونی لەكەركوك، ڕێبوار تەها ئاشكرایكرد باس لەوەدەكرێت كە ئەو هێزانە بەهاوبەشی كەركوك بەڕێوەببەن، بەڵام دەبێت هێزی پێشمەرگە بوونی هەبێ و هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:"تا ئێستا كۆبونەوەیەكی ڕەسمی نەكراوە، بەڵام لەگفتوگۆی بەردەوامین لەگەڵیان".