بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە (17-10-2017) مەسعود بارزانی، پەیامێک لەبارەی هێرشی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بۆ کەرکووک و هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.

بەپێی میدیاکانی نزیک لە پارتی یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پەیامەکەی بارزانی جەختکردنەوە دەبێت لەسەر رێگریکردن لە روودانی شەڕی ناوخۆ لە کوردستان و دەڵێت "دەیانەوێت بۆ شەڕی ناوخۆ رامانبکێشن، بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەک نایکەین".




PM:01:13:17/10/2017