حەشدی شەعبی لە چەند شوێنێک کشانەوە

شەوی ڕابردوو دوو گەڕەکی ناو شاری کەرکوک لەلایەن کوردەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و ناحیەی جەبارەش کۆنتڕۆڵکرایەوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند لە ناحیەی جەبارە لەدوای پاشەکشەی حەشدی شەعبی بە فەرمانی عەبادی لەلایەن ژمارەیەک پێشمەرگەی خۆبەخشەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و ئاڵای کوردستان لە ناحیەکە هەڵکرا.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد گەرەکەکانی شۆریجە و شۆراو رەحیم ئاوا و ھەموو ئەو گەرەکانەی کە زۆرینەی کورردن ئاڵای کوردستانی تیادا هەڵکرا

شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی خانەقین رژانە سەر شەقامەکان و سەرجەم ئالآکانی عێراقیان داگرت و ئالآی کوردستانیان لێ هەڵکردو هێزەکانی حەشدی شەعبیشیان لە شارەکە کشانەوە

هاوکات شەوی ڕابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە کشانەوەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیتر.





AM:08:33:19/10/2017