وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق، ژمارەیەك فەرمانبەری خۆی بەشێوەی تەنسیب بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.
بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەراتی گومرگی سەربە وەزارەتی دارایی عیراق، كە رۆژی 18ی ئەم مانگە بڵاویكردۆتەوە بڕیاریداوە بە تەنسیبكردنی ٢٢١ فەرمانبەری خۆی بۆ خاڵە سنوریەکانی هەرێم و فڕۆکەخانەکان.
بڵاوکردنەوەی ئەو نوسراوە و ناردنی ئەو ژمارە فەرمانبەرەی عیراق بۆ دەرواوە سنورییەكان و فڕۆكەخانەی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دێت، بۆ گرتنەدەستی سەرجەم خاڵە سنورییەكانی هەرێم و هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی.
خاڵە سنورییەكانی هەرێم پێک دێن لە (باشماخ، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل، پەروێزخان) هەروەها بەشی گومرگی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.