ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی نوێی دەرکرد

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لە بارەی سەفەری فەرمانبەران و شاندەکانەوە ئاراستەی وەزارەتەکان دەکات.


بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی شاند و سەفەری فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات.

لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە "بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پێویستە سەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکوومەت لە کاتی ئێستادا ئەو شاند و سەفەرانە بۆ دەرەوەی وڵات ڕابگرن".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، شاند و سەفەری فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات وەک تێبینی دەکرێت زۆربەی لەم کاتەدا پێویست نین و تا ئەو کاتە ڕابگیرێت کە گۆرانکاری بەسەر ئەم بارودۆخەدا دێت و ڕاسپاردە و ڕێنمایی نوێ لەم بارەیەوە دەردەکرێت.





PM:06:08:23/10/2017