پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 24/10 پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن و درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بكرێت.

بەپێی حوكمی بڕگەی (1)ی ماددەی (5) و بڕگەی (2) لە ماددەی (17) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی کردوە بۆ كۆبوونەوە.

لە بانگهێشتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە دانیشـتنی ژمارە (3)ی ئاسایی خولی پایزەی ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 24ی تشرینی یەكەمی 2017، ئەنجامبدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی سپی فراكسیۆنی گۆڕان بەشداری كۆبوونەوەی ئەمرۆ نابێت.




AM:09:40:24/10/2017