كۆمەڵ‌و گۆڕان‌و قەوارەكەی بەرهەم ساڵح راگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە
هەر یەك لە كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بە سەرۆكایەتی بەرهەم ئەحمەد ساڵح "بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یران و شكست و كاره‌ساته‌كانی سیاسی و سه‌ربازی له كوردستان" ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبەشیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ ڕای گشتی
بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یران و شكست و كاره‌ساته‌كانی سیاسی و سه‌ربازی له كوردستان، پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانمان، ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسی، دانانی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی دووز و كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری داوا ده‌كه‌ین:
1. قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان پارێزراوبێت، میلله‌ته‌كه‌مان ڕزگاركه‌ین له مه‌ترسییه‌كانی دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕی ناوخۆ.
2. له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێکی كاتی لە ڕێگای پارلەمانەوە بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌ره‌كی له به‌ڕێوه‌بردنی مه‌له‌فی گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ حکومەتی فیدراڵی و ئاماده‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به چاودێری ڕێكخراوه بیانییه تایبه‌تمه‌نده‌كان ، تەواوکردنی ڕەشنوسی دەستور بە جۆرێک سیستەمی پارلەمانی تێدا جێگیر بکرێت وئامادە بکرێت بۆ راپرسی ، دانانی بەرنامەو پلان بۆ چاکردنی بژێوی خه‌ڵك .
3. حكومه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌ی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌پێی ده‌ستور بێ و كار بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه بكات و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جێگای خۆیان.
4. دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی یاسا بدرێته دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
5. په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رچاوه‌ی بڕیار و یاسادانان بێ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی له‌سه‌روی په‌رله‌مانه‌وه نه‌بێ.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
23/10/2017
AM:10:49:24/10/2017