لە كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان "موفاجەئەی گەورە هەیە بۆ هاوڵاتیان كوردستان"
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت موفاجەئە دەبێت.
بەپێی بانگهێشتنامەیەكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كە بۆ پەرلەمانتاران نێردراوە، كاتژمێر 11ی سبەینێ 26ی تشرینی یەكەمی 2017، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكی كارنامەی دانیشتنەكە ئاشكرابكات
لەمبارەیەوە دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئامادەنەبوو ناوەڕۆكی بۆ میدیاكانی نزیك لە حیزبەكەی كۆبونەوەكە ئاشكرابكات و تەنها رایگەیاند " موفاجەئەی گەورە هەیە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
PM:07:10:25/10/2017