وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، ئاشکرایدەکات عه‌بادى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى بۆ راگرتنى خوێنڕشتن و چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، ئاماده كردووه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 26/ 10/ 2017 نووسینگه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیری ناوخۆى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاندووه "حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى بۆ ڕاگرتنى خوێنڕشتن و چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، ئاماده كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه پێده‌چێت حه‌یده‌ر عه‌بادى له قۆناغى داهاتوودا سه‌ردانى سووریا بكات.
قاسم ئه‌عره‌جى، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسه عێراقییه‌كان، یاوەری شاندى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیان کرد بۆ توركیا و ئێران
هاوکات ئەمڕۆ نوسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕایەوە بەغدا و کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا بۆ ئێران و تورکیا.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ نوسینگەی عەبادی بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی کردووە.
عەبادی لەسەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ هەریەکە لە عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و محەمەد خاتەمی سەرۆک کۆماری ئێران و چەند لێپرسراوێکی تری باڵای ئەو وڵاتە دیداری ئەنجامدا.
لە دیدارەکاندا لێپرسراوە باڵاکانی ئێران ستایشی هەوڵەکانی عەبادیانکرد لە تێکشکاندنی چەکدارانی داعش و بە فەرماندەیەکی بەهێز و حەکیم ناویبردووە وتوشیەتی ئەو سەرکەوتنانەی عێراق تۆماریکردوون بووەتە ئاماژە و پلان بۆ سەرکەوتن لە ناوچەکەدا.
هاوکات عەبادی باسی پڕۆژەکانی داهاتووی کردووە لە عێراق، و بە وتەی ئەو "پێویستە لە ڕێگەی بەرژەوەندی هاوبەش و بەرەوپێشچوونەوە بەدەستبهێندرێت نەک لەڕێگای شەڕ و پێکدادانەوە".
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە عەبادی وتووە، تۆ سێ دەستکەوتی گەورەت بەدەستهێناوە، یەکەم تێکشاندنی داعشە، دووەم پاراستنی یەکپارچەیی عێراق، سێهەمیش بەهێزبوونی سوپا و هێزە ئەمنییەکانە لە سەردەمی تۆدا.
.