زانیاری لە بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتەوە ڕادەگەیەنرێت

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیاری لە بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت و هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرادەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی یەكەم، سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، "كێشەی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران پەیوەندی بە كێشەی گواستنەوە پارە بۆ بانكەكانی كوردستان هەیە".

وتیشی "بێگومان ئەو دۆخە و ئەو ئابلۆقەی خراوەتە سەر هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر دواكەوتنی مووچە دەبێت، بەڵام دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان كە مووچە دابەش دەكرێت"، بەبێ ئەوەی کاتی دابەشکردنەکەی ئاشکرا بکات.

پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، دابەشكردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەکی کەم دوادەكەوێت.




PM:09:23:26/10/2017