جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت بەغدا 700ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم قەرزدارە.
غەریب پێنجوێنی جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی كوردیوی ڕاگەیاندووە" بەغدا 700ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان قەرزدارە كە پارەكە هی ساڵی 2014 و 2015 و 2016 و 2017یە".
ناوبراو دەڵێت" بارودۆخی هەرێم و بەغدا باش نیە و ئاڵۆزە، ئاسان نیە ئێستا بەغدا پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم بكات ".
غەریب پێنجوێنی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بۆ سالی 2017 برێك پارە رەوانە كراوە لە ماوەكانی رابردوو، بەڵام ئەوەش بەتەواوی نەبوەو هێشتا ماویەتی.