لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرش كرایە سەر ڕابوون مەعروف و ناچاركرا كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە جێبهێڵێت.
كەمێك لەمەوبەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ ڕابوون مەعروف لە تەلاری پەرلەمان سازكرابوو لەلایەن چەند ئامادەبوویەكەوە هێرشكرایە سەری و ناچاركرا لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە جێبهێڵێت.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ڕابوون مەعروف داوای لە بارزانی كرد كۆتایی بە ژیانی سیاسی خۆی بهێنێت و ڕایگەیاند "بارزانی هۆكاری شكستی سیاسی ئەم هەرێمەیە".