دادگایەكی عێراقی بێ ئامادەبوونی خۆی بڕیاری سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بۆ پارێزگاری پێشووی دهۆك دەكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی یەكەمی 2017، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "دادگای كەتنی تایبەت بە دۆسیەی دەسپاكی سزایەكی بە شێوەی نائامادەیی دەركرد كە بریتیە لە زیندانیكردنی تەمر رەمەزان فەتاح، پارێزگاری پێشووی دهۆك بۆ ماوەی 10 ساڵ".
ئاشكراشكیكرد، بڕیارەكە پشت بەستە بە ئەحكامی ماددەی 315/ بڕگەی یەكەم لە یاسای سزادانی عێراقی.
فەرمانگەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە هۆبەی وردبینی دەرەكی لە دەستەی دەسپاكی بەهای ئەو زیانەی دیاریكردووە كە تۆمەتبار بە سامانی گشتی گەیاندووە.
بەپێی بەیاننامەكە سزای تۆمەتبار جگە لە زیندانیكردن هەردوو بڕگەی دەستگرتن بەسەر سامانە گوازراوە و نەگوازراوەكانی دەگرێتەوە، لەگەڵ پێدانی ماف بە لایەنی زەرەرمەند لە داواكردنی قەرەبوو پاش ئەوەی بڕیارەكە پلەی كۆتایی وەردەگرێت.