زانكۆی سلێمانی كۆتایی بە بایكۆتكردن هێنا
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەمرۆ بە فەرمی كۆتایی بە بایكۆتی خوێندن هێناو هاوهەڵوێستی خۆی لەگەڵ مامۆستایان راگەیاند.
د.سەڵاحەدین سەعید، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوهەڵوێستین لەگەڵ مامۆستایان و داوای پێداچونەوەمان بەسیستمی نوێی موچەدا كردووە.
وتیشی: "زانیمان بایكۆتكردن كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەبووە و زەرەرمەندی یەكەم خۆمان و خوێندكارانن، بۆیە بۆ ئەوەی ساڵێكی خوێندن نەفەوتێت، بڕیارمانداوە 27ی مانگ دەست بەخوێندن بكەینەوە".
باسی لەوەشكرد، ئەگەر چیتر بایكۆت بەردەوامبێت، ناتوانن قەرەبووی ئەو ماوەیە بكەنەوە، كە خوێندن تێیدا بایكۆت كرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەریش ساڵێكی خوێندن بفەوتێت، ئۆباڵی ئەمە یەكەم دەكەوێتە ئەستۆی ئەوەی ئەم قەیرانەی دروستكردووە و دووەم دەكەوێتە سەر ئێمەی مامۆستایان.
AM:09:53:31/10/2017